به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه به‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ فنووج به‌ڕێوه‌ چوو، ٣٠ كه‌س له‌ ئه‌ندامان و مناڵانی جه‌ماعه‌ت به‌شدار بوون. ڕاڤه‌ی بابه‌تیی قوڕئان، سیره‌ی پێغه‌مبه‌ر، ڕه‌مه‌زان و به‌ره‌كه‌ته‌كانی ئه‌و مانگه‌، متاورس و ڕۆڵی ئه‌و له‌ ژیانی داهاتوو مرۆڤ، له‌ به‌رنامه‌ ئاراسته‌كراوه‌كانی ئه‌و خوله‌ بوو. پاراستنی ته‌ندرووستی، شه‌كره‌ و زه‌ختی خوێنی ‌سه‌ردانیكه‌ران، به‌خشینی قوڕئان به‌ خوێندكاران و گه‌شت و سیاحه‌ت له‌ سروشتدا كۆتابه‌خشی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.